Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2023، پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ، هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت. سەرەڕای سنوورداری تواناکانی بەردەستی حکوم ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن. لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گ ...

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەو زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێنینەوە.باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە

* سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی ئیتالیا کرد. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 23 ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە جۆرجا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا.سەرۆ ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی عەتیەی خوشکی. سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. د.عە ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین . سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی حۆیان بەخت کرد. سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.با هەموومان لە ژێر سا ...