Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یادی یەکێک لە تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی نزیکەی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە. یادکردنەوەی قوربانییانی ئەم تاوانە، ئەمسال زۆر خەمناکترە، چونکە هاوکاتە لە گەڵ هێنانەوەی ڕووفاتی سەد ئەنفالکراوی دیکەی بارزانی، لە بیابانەکانی باشووری عێراقەوە بۆ کوردستان و زێدی خۆیا ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا. ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان. ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینە ...

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لە گەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران دەردەبڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە 23 ی تەمموز، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئيبراهيم ڕەئیسی ، هاوخەمی خۆی لە گەڵ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەکانی شاری ئیستهبانی سەر بە پارێزگای فارس-ی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی چەندین کەس . لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت، پرسە و ه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە 23 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌ کۆشکی حکومی لە به‌غدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی کۆبووەوە. له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا،گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی دۆسییه‌ نیشتمانییه‌كان و ئەو پرسانه‌ کرا کە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن ، هەروەها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان و ڕێگه‌كانی به‌رده‌وامید ...

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ف ...