Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 9 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا. ...

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی . سەرۆک وەزیرانی ئ ...

سەرۆکی حکومەت: لە هەوڵەكانمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دانا. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی. گوتیشی ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكا ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیم ...