Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت. لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕ ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

ئەمڕۆ هەینی 3/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا , گەڕایەوە هەولێر.سەرۆکی حکومەت ، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ، کۆنگرێس ، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت هەروەها چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت . سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە سەرۆک بوش دەکەوێت

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە 3/5 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک بوشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی . سەرۆک بوش سڵاوو ڕێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان

لە سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی شکۆداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. ڕێز و پێزانینم بۆ هەموو تێکۆشەران و کوردستانپەروەران و بەشدارانی ڕاپەڕین و بۆ هەموو ئەوانەی لە كاروانی ئازادی و سەرفرازی و پێشكەوتن و ئاوەدانی و خۆڕاگریی هەرێمی كوردستاندا، ڕەنجیان دا و ماندوو بوون، دروود بۆ گیانی پا ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانی و ئاشووری لە ئەمەریکا کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. ...