Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

ئه‌مرۆ دووشەممە 5/6 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له‌ گایه‌ر فیه‌لد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی( Medical Aid Initiative Norway) کرد.لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له‌ هه‌رێ ...

سەرۆکی حکومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەردەکاتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەم ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق کرا. ...

سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان، له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە له‌ ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.باڵیۆزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەی ...