پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (جهژنا رۆژیێن ئێزی)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی جهژنی (رۆژیێن ئێزی)، پیرۆزبایی له خوشك و برا ئێزدییهكان دهكات و رایدهگهیهنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆكی حكومهت:
جەژنی (رۆژیێن ئێزی) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشك و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩