سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.
لە پەیامەکەدا هاتووە ”پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم، هيوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو“.