سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
![](/media/1671/pmbarzani_british_ambassador.jpg?crop=0,0.038533114395183359,0,0.13388067870826492&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=132210759570000000)
• باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١٢/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیف هیکی باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە باڵیۆز هیکی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و بەتایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا. باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها پشتیوانی خۆیشی دەربڕی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەربارەی بودجەی ٢٠٢٠.