سه‌رۆك كۆمارى توركیا پێشوازى له سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکات
• مەسرور بارزانی: کوردستان دەرگای بازرگانییە بۆ عێراق و سەقامگیریى ناوچه‌كه خزمەت بە هەمووان دەکات
ئەنقەرە، تورکیا (GOV.KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٩/١١/٢٨ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکۆشکی کۆماری لەئەنقەرە پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد.
له کۆبوونهوهكهدا، بارودۆخى سیاسى و ئاسایشى ناوچه‌كه تاوتوێكرا و جه‌خت له پێشخستنى پهیوهندییەکانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌رە و رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له سه‌قامگیرى ناوچه‌كه كرایه‌وه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان فاکتەرى سەقامگیریی ئاسایش و ئارامى ده‌بێت له ده‌ڤه‌ره‌كه و خواستى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییەکان، به تایبه‌ت له بواره‌كانى بازرگانى و ئابوورى پیشاندا.
له كۆبوونهوهیهکیشدا له‌گه‌ڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، گفتوگۆ له باره‌ى پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كرا، بە تایبەت بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری بازرگانی و ئابووری.
لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و باسیان لە وردەکاری کۆبوونەوەکە کرد و وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکدا گووتی، گفتوگۆی گرنگی لەسەر ئاستەکانی سیاسی و ئابووری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش لەناوچەکەدا کردەوە و روونیکردەوە، سەقامگیری لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بەدیھاتووە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان.
سەرۆکی حکوومەت ستایشی هاوکاری حکوومەتی تورکیای لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی میوانداریکردنی پەنابەرە سوورییەکان کرد و هیوای خواست خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، نەک بە زۆرەملێ.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، سەرۆک وەزیران رایگەیاند هەرێمی کوردستان پەیوەندی زۆر گرنگی لەگەڵ تورکیا هەیە و گوتی نابێت خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هیچ گرووپێکەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم (نۆڤێمبەر) ٢٠١٩ گەیشتە ئەنقەرە، وەک یەکەمین سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیران.