Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠١٩/١١/٨