سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سوریا دەکات
![](/media/1464/pm-masrour_-barzani_and-_ahmed_assi_aljarya-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132154424300000000)
• جەخت لە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١٠/١٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد عاصی ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سوریا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری رێگەچارەی ئاشتیانە کردەوە. هەروەها جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە کرایەوە.