سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه
• مه‌سرور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی كوردستان سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عێراقه و پێویسته وه‌كو هه‌رێمێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان بكرێت نه‌ك وه‌كو پارێزگاكان.
• سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نین زیان به هه‌رێمی كوردستان بگات و لێدوانی نه‌رێنییش گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێمە ناكات.
دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خۆشحاڵی خۆی به بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: "بینینی دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستان به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانین، هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌م كاتێك ده‌بینم هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ی بواره‌كان پێشده‌كه‌وێت".
حه‌لبووسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای به باش وه‌سف كرد و گوتی: "خوازیارین بگه‌ینه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رازی نین زیان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگات، ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كه و پێیه‌وه پابه‌ندین".
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به هه‌ندێك لێدوانی جیاواز كرد كه له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراون و رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانە گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌غدا ناكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ هه‌ڵوێستێکی سیاسی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نییه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی ھیوادارین بگەینە چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌واوی پرسه ناكۆكه‌كان و ئاماده‌ین ته‌واوی كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین، و : "سه‌ركه‌وتنی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عێراقە، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه ناكۆكه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه".
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌رێمێكی چه‌سپاوی ده‌ستووری بێت، دووپاتیشی له گرنگی هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش، كه تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ن له هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵات.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هه‌ماهه‌نگی باشی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه، بۆ له‌ناوبردنی پێگه‌كانی داعش كه له هه‌ندێك ناوچه‌دا ماون.