سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە ، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون.
ئەمەش لیستی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
١- ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه - زانستی – كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠
٢- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠
٣- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محهمهرهشید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠
٤- ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠
٥- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧
٦- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧
٧- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره: ٨٧٤ تێكڕا: ٩٧.١١
٨- حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره: ٨٢٧ تێكڕا: ٩١.٨٩
٩- زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره: ٧٦٠ تێكڕا: ٩٥
١٠- میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره: ٧٥٠ تێكڕا: ٩٣.٧٥
١١- له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره: ٦٢٩ تێكڕا: ٨٩.٨٦