پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV. KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ ئابی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا سەری ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان و جیھان پیرۆز كرد و ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهان بێت.
یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ ی ذوالحجة ١٤٤١