سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی دەکات
![](/media/3897/pm-barzani_visits_firsat-sofis-home_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132535518220000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر د.فرسەت سۆفی کرد و لە نزیکەوە هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بەرکەوت بە هۆی لە دەستدانی کەسایەتییەکی لێهاتوو و برایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری وەک د.فرسەت سۆفی. بەڵام بێگومان ڕەفتار و هەڵوێستە جوانەکانی د.فرسەت سۆفی، هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.