سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی دووشەممە ٢٤/٢/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان کرایەوە لە پێیناو بەدەستهێنانی مافە رەواکانی.
عوسمان بایدەمیر ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە جێی ئومێدی ملیۆنان كورده لە سەرتاسەری جیهان، بۆیە پێویستە هەموو لایەک پشتگیریی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و ھەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەکانی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.