سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەرێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەکات
• داوا له بازرگان و دوکانداران ده‌كه‌م به هه‌ستێكی باڵای بەرپرسیاريێتی رەفتار بكه‌ن و خۆیان له گرانكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به دوور بگرن.
• داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/٢٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنای لە شاری هەولێر بە سەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری رێوشوێنەکانی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی: "مەبەست لە سەردانەکەمان بۆ دڵنیابوونی ئامادەکارییەکان بوو بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراون و چەندین کۆبوونەوەشمان لە ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ئاستی پارێزگاکان کردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە. هیوادارین له كاتێكی نزیكدا چاره‌سه‌ریی بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه. داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌م رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن.
خۆشبەختانە بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام وەک دەزانن چەندین حاڵەت لە خوارووی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تۆمار کراون.
سه‌رۆكی حکومەت گوتیشی: "ئاماده‌كارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان لهوانەیە لە پێشه‌وه‌ی زۆر لە وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بێت، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، داواش لە هاووڵاتیان دەکەم هاوكاری ستافی پزیشكی بن و خۆشیان بپارێزن. هه‌روه‌ها داوا له بازرگان و دوکانداران ده‌كه‌م به هه‌ستێكی باڵای بەرپرسیاریێتی رەفتار بكه‌ن و خۆیان له گرانكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به دوور بگرن. هیوادارام هەموومان بە یەکەوە بتوانین رووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە، پشت بە خوا هیچ شتێکی ناخۆش روونادات و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەلامەت دەبن".