Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆدەبێتەوە

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ سەباح حەمەد ئەلسەباح كۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت تاوتوێ کرا. سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەل هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا.

سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و دەرفەتی باشی وەبەرهێنانیش لە هەرێم هەیە و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس دەوڵەتی کوەیتی کرد بۆ گرنگیدانی بە پەیوەندیی لەگەڵ هەرێم و گوتیشی زەمینەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان هەیە و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی دەکەین.