Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەکات

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازیی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتووی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا، ئەمەش بۆ لێهاتوویی و دانایی سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئێوە دەگەڕێتەوە. گوتیشی کۆمکاری عەرەبی پشتیوانیی لە مافەکانی گەلی کورد دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەڵویستی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست رۆڵێکی ئەرێنی لە سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکەدا بگێڕێت.