سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارێكدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هاتنەکایەی حکومەتێک کرایەوە کە چاکسازیی پێویست ئەنجام بدات و لە ئاست داخوازییەکانی خەڵكدا بێت و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق بکات و پەیوەندییەکی باشیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و ھەروەھا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش پوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەولەتيدا هەبێت.
لە دیدارەكەدا، هەروەها پێداگیرییان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی داعش كرد.