سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە دەکات
میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٢/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پێشوازیی لە نیلس ئانن وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە ستایشی سەقامگیریی و گەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا.
لە کۆبوونەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.