Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆک وەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٠/٢/١٣