سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی پێنجشەممە ٢٣/١/٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگریی لەسەر ئەوە كرد کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسییەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی بەشداریی زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکییە وەرزشییە عێراقی و نێودەوڵەتییەکاندا.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەم بوارەدا دەربڕی.