سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی دووشه‌مە ٢٠٢٠/١/٢٧ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگارانی هه‌رێمی كوردستان ئامادە ببوون، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگریی لەسەر گرنگیی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له رێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان كردەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه ئامانجێكی له پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی پێویسته بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كاندا و گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.