پیرۆزبایینامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(قەوڵتاس)
پیرۆزبایینامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(قەوڵتاس)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ی کاکەییەکان کە رێککەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژووبوونە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران. هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١/١٠