سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١٢ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگەی ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستايشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.
وه‌زيرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى بهڕێوەچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێداويستيیەكانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه.
دواى ڕاگۆرينهوه وگفتوگۆ له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌يوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لايه‌ن ئاماده بووان، بڕيار درا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانى يهكخستن و رێكخستنى يه‌كه ژمێرياريهكان و رێكخستنى ههيكهليهت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.