Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شەرمەزار دەکات

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی سێشەم ٧ تەموزی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا تیرۆر كردنی ھیشام ھاشمی لە بەغدا شەرمەزار دەكات، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:

تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراقی (هیشام هاشمی) بە تووندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم. هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٧/٧