سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات
![](/media/2900/pm_masrour_barzani_meets_us_consul-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132399156970000000)
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشمەممە ٢٠٢٠/٧/٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوزای لە رۆب وۆڵەر کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزباییشی لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە ھەرێم کرد بەبۆنەی ئەرکی تازەی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ئاماژەی بە گرنگیی بە هێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی ئابووری و بەتایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵدا.