وەزیری دەرەوەی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/11/22 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا پێگەیشت.
وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوو لا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا.