سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسەر و چیرۆک‌نووس کاکە مەم بۆتانی ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە 25 تشرینی یەکەمی 2020 بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و چیرۆک‌نووسی ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد (کاکە مەم بۆتانی)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و نووسەرانی کوردستان ده‌كه‌م . خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/25