سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات
![](/media/3252/pmbarzanireceivefalhfayadh1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132463059180000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاووتوێ کرا. هەروەهاجەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە .