سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی رووڤیا-گۆپاڵ (هەولێر-دهۆک) دەکاتەوە
مەسرور بارزانی:
• جێگەی دڵخۆشییە ئەم پڕۆژانە به توانا و کرێکار و ئەندازیار و کەرەستەی کوردستانی جێبه‌جێ ده‌کرێن.
• حکومه‌ت هه‌رچییه‌کی پێ بکرێت بۆ دابینکردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان که‌مته‌رخه‌می ناکات و نه‌یکردووه، بەڵام خزمەتکردنی هاووڵاتییان تەنیا دابەشکردنی مووچە نییە.
• داوا لە هاووڵاتییان دەکەم رێنماییه‌کانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگرن و به باشترین شێوه سوود له‌و رێگایانه وه‌ربگرن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێگەی جووتسایدی رووڤیا- گۆپاڵ (هەولێر- دهۆک)ی کردەوە. ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات. درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێلی هاتن و سێ هێڵی چوون) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا (ئۆتۆبان).
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند ئەوەی زیاتر لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەدا خۆشحاڵم دەکات، ئەوەیە ھەموویان لەلایەن کۆمپانیاکانی ناوخۆیی و بە کواڵێتی بەرز و ستانداری جیهانیی جێبەجێ دەکرێن. سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم پڕۆژەیە لە کابینەی پێشووەوە بەردی بناغەی بۆ دانرا، بەڵام تەواو نەکرا. بۆیە لەم کابینەیەدا بڕیارماندا ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە تەواو بکەین و خۆشبەختانە بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەروەها گوتی "وه‌ک دیاره پڕۆژه‌که له‌سه‌ر ئاستێکی زۆر باشی جیهانی درووستکراوه، ئەوەی لە هه‌موو شتێک زیاتر من دڵخۆش ده‌کات، چه‌ندین پڕۆژه له کوردستان جێبه‌جێده‌کرێن، هه‌موویان کۆمپانیای کوردستانین، له دهۆک و هه‌ولێر و راپه‌ڕین و سلێمانی، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییانه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، هه‌موویان کوردستانین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌کی مه‌زنه، چونکه به توانای کوردستانی و ئه‌ندازیاریی کوردستانی و که‌رەسته‌ی ئەو ده‌ڤه‌ره جێبه‌جێ ده‌کرێن. ئەمەش مایەی دڵخۆشی ئێمه‌یه، چونکه هه‌لی کار بۆ گه‌نج و هاووڵاتییانی ئێمه زیاتر ده‌ڕه‌خسێنن".
مەسرور بارزانی ئاماژەشی بەوەدا: "ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییانە زۆر پێویستن بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تی دروستکردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌کو بنەمایەکی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری کوردستان، که به‌رنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه".
سەرۆکی حکومەت گوتی: "ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا هاریکاری هاووڵاتییان ناکات بۆ هاتووچۆ، به‌ڵکو ئاسانکارییش بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و بهیهکەوەبهستنهوهی پارێزگاکانی کوردستان دەکات، ئه‌مڕۆ له‌نێوان دهۆک و هه‌ولێر و سبه‌ینێش له‌نێوان هه‌ولێر و پارێزگاکانی دیکەدا. چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیکه‌ش هه‌ن بۆ دروستکردنی رێگه‌ی نێوان شاره‌کان و ئیداره‌ی دیکه‌ی کوردستان. هیوادارین ئه‌وانیش له کاتێکی زوودا ته‌واو بکرێن و خه‌ڵک سوودیان لێوه‌ربگرێت. راسته ئه‌و رێگه‌یه ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ ده‌کات، به‌ڵام داواکارم به باشترین شێوه سوودی لێوه‌ربگرین. به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌بینین سه‌دان که‌س به‌هۆی رووداوه‌کانی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی و بریندار ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیوادارم رێنماییه‌کانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگرن و به باشترین شێوه سوود له‌و رێگایانه وه‌ربگرن، وا نه‌که‌ن خوا نه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بگه‌نه شوێنی خۆتان، خێرا لێ بخوڕن و تووشی رووداوێکی ناخۆش وکارەسات بن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و قه‌یرانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم تووشی بووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا به‌رده‌وام بین له پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، هه‌ندێکجار پرسیاری مووچه زۆر دێته پێش و خەڵکێک هەیە دەپرسن حکومه‌ت چۆن ده‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بکات، به‌ڵام مووچه له‌کاتی خۆی دابه‌ش ناکات؟ حه‌ز ده‌که‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه؛ حکومه‌ت هه‌رچییه‌کی پێ بکرێت بۆ دابینکردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان، که‌مته‌رخه‌می ناکات و نه‌یکردووه. داهاتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی گشتی کهمبووەتەوە، پێشتریش چه‌ندین جار ئاماژه‌م پێکردووه، که په‌تای کۆرۆنا، داڕمانی ئابووری جیهانی، کاریگه‌رییه‌کی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردستان. حکومه‌تی هه‌رێم ئێستا خه‌رجییه‌کانی خۆی بۆ که‌مترین ئاست کهمکردووەتەوه، له هه‌مانکاتدا هه‌وڵیدا، داهاتی ناوخۆ زیاتر بکات، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین هاووڵاتییانی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن، حکومه‌ت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێ بکات، خزمه‌تکردن به‌س دابه‌شکردنی مووچه نییه، خه‌ڵک داوای ئاو، کاره‌با، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه ده‌کات، خزمه‌تکردنی هاووڵاتییان هه‌موو که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه. جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش دیسان بۆ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانه، هه‌موو هاووڵاتییانی کوردستانیش مووچه‌خۆر نین، ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ن و مافی خۆیانه له پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت سوودمه‌ند بن، دروستکردنی ئه‌و پرۆژانه، بۆ خزمه‌تکردنی هه‌موو هاووڵاتییانی کوردستانه بێ جیاوازی و دەرفەتی کار دروست دەکات ، پێویستیشه ئێمه بزانین که ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌رکی گرانی زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیای جێبه‌جێ کار. من سوپاسی هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌که‌م که به‌رپرسیاریێتیان هه‌ڵگرتووه و له هه‌موو پارێزگاکانی کوردستان ئاماده‌ن پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. ڕاسته پارەی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه تەرخانکراوە، به‌ڵام خەرجکردنی بۆ کۆمپانیاکان، کاتێکی دوورودرێژی پێویسته، سوپاسی ئه‌وان ده‌که‌م که ته‌حه‌مولیان هه‌بووه و بیریان له‌وه کردووه‌ته زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵکی خۆیان بکه‌ن، جارێکی دیکه سوپاسیان ده‌که‌م.“
سەرۆکی حکومەت هەروەها داوای له هاووڵاتییان کرد کە ”خۆیان بپارێزن، چونکە لە رۆژانی رابردوودا رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاتر بووه و ته‌نیا رێگەش ئه‌وه‌یه، خه‌ڵک خۆی خۆی بپارێزێت، خۆپاراستن تاکه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م که‌سوکاری خۆمان بپارێزین، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌که به‌ره‌و بارودۆخێکی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت له بواری ئابووریش ده‌ستکه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستبهێنرێت".