په‌یامى سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ى كه‌سایه‌تیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 31 تشرینی یەکەمی 2020 بەبۆنەی کۆچی دوایی (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت. د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو. پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
2020/10/31