په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی په‌نجا و نۆ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی ١١ ئەیلوولی ٢٠٢٠، پەیامێک بەبۆنەی په‌نجا و نۆ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:
لە ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا له ١١ی ئه‌یلوولى ساڵى ١٩٦١ شۆڕشی مه‌زنى ئهیلوول هەڵگیرسا کە بووە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خه‌ڵكی كوردستانی به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، له زاخۆوە تا خانه‌قین له ژێر سەرکردایەتی ڕێبەری نیشتمانیی مستەفا بارزانی نەمر كۆکردەوە.
شۆڕشی مه‌زنى ئهیلوول، له كاتێكدا ده‌ستی پێكرد، ته‌مى نائومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو، دوژمنانى گه‌لى كوردستان هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ له‌ناوبردنی کو‌لتوور و ناسنامەی گەلی کوردستان و بێبەشکردنی له هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ژیان. سەرەنجام تێكڕاى خه‌ڵكى كوردستان بوونه پشتیوانیی شۆڕش و به ئیراده و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى، زۆر ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌دیهاتن، کە گرنگترینیان کۆکردنەوەی کوردستان بوو لە ژێر یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتیدا. بێگومان یەکێک لە دەسکەوتە مێژووییەکانیش رێككه‌وتننامه‌ى ١١ى ئادارى ١٩٧٠ بوو، كاتێک رژێمى به‌عس ناچار بوو دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت.
ئه‌مڕۆ كه یادى ئەو شۆڕشە مەزنەی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هەرێمی کوردستان به دۆخێكى سەختدا تێده‌په‌ڕێت. بۆیە زۆر پێویسته هه‌میشه گیانى خۆڕ‌اگرى و له خۆبردوویى و به‌ها باڵاكانى شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان له‌به‌رچاوبن و هاندەری زیاترمان بن، بۆ یەکڕیزی و ته‌بایى و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.
به‌رز و پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول.
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنم
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
١١ى ئه‌یلولی ٢٠٢٠