پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 2020/9/16 له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی خێزانی دارا ره‌ئوف له به‌غدا سه‌ره‌خۆشی له خانوادهی به‌رێزیان و كه‌سوكاری ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/16