سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە دایکی دوو شەهید دەکات
ههولێر، ههرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٧، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای ئامێدی، پێشوازی لە خاتوو میسری خان مستەفا کرد کە دایکی دوو شەهیدە لە شەڕی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش کە لەگەڵ نەوەیەکی پێشمەرگەی هاتبوو بەناوی بێوار ئەحمەد کە لە شەڕی پردێ بە سەختی بریندار ببوو.
سەرۆکی حکومەت ستایشی قوربانیدان و خۆڕاگری کەسوکاری شەهیدە سەربەزەکانی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە خانەوادەکەیان نموونەیەکە لە سەدان خانەوادەی دەڤەرەکە کە قوربانی زۆریان بۆ گەل و نیشتیمان داوە.
گوتیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان، بە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت.