پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌مه 21 ئه‌یلوولی 2020 له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی په‌نجایه‌مین ساڵیای دامه‌زراندنی یه‌كێنتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان .
لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە مێژووی ڕۆشنبیریی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە. هەروەها ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستاندا، جێی ستایش وپێزانینە. هیواداراین زانایانی ئاینیی بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/21