سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات
![](/media/2001/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596853930000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2021/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا ، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.