سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/4/4