Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێ دەگات

• وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵ و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دایەلۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا دەکات.

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت .


لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان .