پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
![](/media/1689/prime_minister_masrour_barzani.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596854380000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا . سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانيش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە .
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان