پرسەنامەیە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
![](/media/7155/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی عێراقی د.کازم حەبیب-م بیست. د.کازم داکۆکیکارێکی دیاری بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان