پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم یادە ، ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو پاراستن و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانمان و کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان