سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات
![](/media/7155/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا-ی خاڵی.
سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی پەرلەمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا ، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.