سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات
![](/media/7212/img_2559-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190250000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 1 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.هەیسەم جبووری سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کرایەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان .