سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر کرد.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە ، بە تایبەتی هێڵی گەرمی ژمارە 119 کە یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی ، کە ئامانجی یارمەتیدانی قوربانییانی تووندوتیژییە و بێ بەرامبەر و 24 کاتژمێر، پەیوەندییەکان وەڵام دەداتەوە و ڕینمایی یاسایی و دەروونیان پێشکەش دەکات.
سەرۆکی حکومەت ، وێڕای دەستخۆشی کردن لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئەرکێکی پیرۆز ئەنجام دەدەن. ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەموو جۆرە تووندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی گشت تووندوتیژییەک. گوتیشی هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت.