سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی یه‌كه‌می شەقامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر كرده‌وه
مه‌سرور بارزانی:
• به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان.
• ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێمه هێزمان پێده‌دات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و به‌رگریكردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه.
• داوا لە شوفێران دەکەم ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له‌به‌ر چاو بگرن و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه سوود له‌م شه‌قام و ئه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن.
• لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه و تاوانباران ئاشكرا ده‌كه‌ین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 25 شوبات قۆناغی یه‌كه‌می رێگه‌ی ستراتیجی 150 مه‌تری له هه‌ولێر كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له گوته‌یه‌كدا له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا گووتی: کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دانابوو، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ ته‌نگژه و قه‌یرانی دارایی، نه‌توانرا پڕۆژه‌کە جێبه‌جێ بكرێت. سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌ستی به گرنگی پڕۆژه‌كه كرد، بڕیاری جێبه‌جێكردنی دا، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌ولێر.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیی كرده‌وه، گرنگی رێگاكه ته‌نیا له كورتكردنه‌وه‌ی مه‌ودا و كات نییه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بگه‌ن به كاره‌كانیان، به‌ڵكو هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌وروبه‌ری و پارێزگاكان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كرد، كه قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ی بە به‌باشترین شێوه ته‌واو كردووه و گووتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه و ته‌نگژه بوویه‌وه، هه‌ندێكیان سروشتی بوون، به ئیراده‌ی كه‌س نه‌بووه، و ته‌واوی جیهانی گرته‌وه، وه‌ك ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، و داڕووخانی ئابووری جیهانی، به‌ڵام ئه‌م ته‌نگژانه له به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌یوه‌ستاندین.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان کرد هەرچەندە ڕێگری زۆریشی دەکرێ.
ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتە:
بە‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له كابینه‌ی پێشتر دانرا، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك و قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێ نه‌كرا. ئێمه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌مان هه‌ستمان به گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد، هه‌ر زوو بڕیاری ئه‌وه‌ماندا كه پێویسته ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت تاكو بكه‌وێته خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان، به تایبه‌تی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر.
گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه جگه له‌وه‌ی، ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاووڵاتیانی به‌ڕێز و دانیشتووانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر له گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست و ئاسانكاری بۆ كاری بازرگانی ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت شاری هه‌ولێر به ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و به پارێزگاكانی دیكه‌ش ببه‌ستێته‌وه، هەروەها ئاسانكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه به رێگه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌وه زووتر به یه‌ك بگه‌ن.
ئێمه ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌ین وه‌ك كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك و زووتر له‌كاتی خۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگری و ته‌حه‌مولیان هه‌ر وه‌ك بیستمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانێكی دارایی بووه، وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه ته‌مویلی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه بكه‌ین كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ كراون، به‌ڵكو زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كراون، ئەمەش یارمه‌تیده‌ربووە بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان نه‌وه‌ستێت و ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه له كاتی خۆیاندا و زووتریش جێبه‌جێ بكرێن.
من سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت دەكه‌م له هه‌موو شوێنه‌كان و پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان كه یارمه‌تی حكومه‌تیان داوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پرۆژه‌كانیان جێبەجێ كردووه.
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌و به‌ڕێزانه و ئه‌و كۆمپانیایانه دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و شایسته داراییه‌كانیان، هیوادارین له كاتێكی گونجاو‌دا، دوای ئه‌وه‌ی توانیمان ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه تێپه‌ڕێنین، هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌یان بۆ بگەڕێنینەوە.
من داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی شۆفێره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م، كه ئه‌و شه‌قامه به‌كارده‌هێنن، وریا بن، شه‌قامێكی جوان و رێك و پێكه، تكاتان لێده‌كه‌م به باشترین شێوه ئه‌م شه‌قامه و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بە سه‌لامه‌تی بتوانن به شوێنی مه‌به‌ستی خۆتان بگه‌ن، خێرا لێخوڕین هه‌ندێكجار به داخه‌وه له‌وانه‌یه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه، بیر له خۆتان و سه‌لامه‌تی خۆتان و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بكه‌نه‌وه.
هیوادارم ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له‌به‌ر چاو بگرن و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه سوود له‌م شه‌قام و ئه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن.
خۆشه‌ویستان:
ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و گرفت بووینه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و قه‌یرانانه سرووشتین و به ده‌ست كه‌سمان نه‌بووه و به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتووه، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ره‌سهێنانی ئابووری جیهانی، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین به‌رده‌وام بین له سه‌ر ئه‌ركه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریمان لێ بكه‌ن و رێگری دروست بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌دا به‌ڵێنمان به هاووڵاتیان داوه.
له زۆر رووه‌وه ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانیشیان داوه، زۆر لایه‌نیش هه‌بوون چاویان به سه‌ركه‌وتن و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دران بۆ نه‌هێشتنی متمانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، شوكر بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت و هیچ یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه نامانوه‌ستێنن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ چاكسازی بۆ ئاوه‌دانی بۆ پێشخستنی كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش‌دا، بڕیارمان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 دا، كه كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن و بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان ده‌ستنیشان كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه جگه له‌و پڕۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو پارێزگاكان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن.
من جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌م، كه توانیویانه به ده‌ست و بازووی خۆماڵی، ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن و هیوادارم بتوانین به‌رده‌وام بین به یه‌كه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان.
لێره‌دا بابه‌تێكی دیكه هه‌یه ده‌مه‌وێ عه‌رزی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌م، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووه ئامانجی ده‌ستی تیرۆر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه و شاری هه‌ولێر كران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان.
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌زگاكانی هێمنایه‌تی و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه كه‌وتنه خۆ و كارێكی زۆر زۆر به په‌له و خێرایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌رزوو سه‌ره‌داوی باشیان كه‌وته ده‌ست و توانیان رۆژ به رۆژ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بووه زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ڕابگه‌یه‌نم، كه ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه، زانیاری زۆر باشیان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بووه، هه‌ر دوای ئه‌وه من ڕاسته‌وخۆ پەیوەندیم به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداوه كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌مان ئاڵوگۆڕ كرد له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی زیاتریش بكرێت بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ده‌ستی پێكراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتوون نامه‌وێ هه‌موو بابه‌ته‌كان لێره به راشكاوی باس بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نم، كه شوكر بۆ خوا توانیومانه ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌ش كه‌وتووه‌ته ده‌ست و له كاتێكی نزیكدا هیوادارم لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه به هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
خوا پشت و په‌نامان بێت، به خۆڕاگری ئێوه، كوردستان هه‌ر سه‌قامگیر ده‌بێت، ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێمه وا ده‌كات و هێزمان پێده‌دات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و به‌رگریكردن له‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو بیستمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، كه چه‌ند نموونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مه ئه‌ركێكی دیكه‌شمان ده‌خاته سه‌ر شان كه ئێمه پێویسته پابه‌ند بین و به‌رده‌وام بین له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنی كه‌سوكارمان و هاووڵاتیانی دیكه‌ی كوردستان.
من جارێكی دیكه‌ش داواتان لێ ده‌كه‌م به‌رده‌وام له‌سه‌ر پابه‌ندبوونتان، به‌رده‌وام بن له گوێگرتن له‌و رێنماییانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆتان و هه‌م كه‌سوكاره‌كانتان سه‌لامه‌ت بن. من جارێكی دیكه سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌م، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌كه‌م، هیوادارم كوردستان‌مان هه‌ر ئاوه‌دان بێت و ئێوه‌ش هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
زۆر سوپاس.