Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و
هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.

لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.