Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە 2021/2/20 پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان