سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
![](/media/6938/pm_barzani_receives_coalition_delegation01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132700564020000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 6 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران . جەخت لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا .